سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه و هاوكات ناته‌بایی و لێكترازانی ناوچه‌كه‌ی به شێوازێكی نوێ و رێكخراو به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پشتیوانیی دارایی و مه‌عنه‌ویی ده‌وڵه‌تی توركیا، گروپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حرارلشام و سوڵتان موراد له سوریا و لیبیا له جموجۆڵه‌كانیان به‌رده‌وامن، كه ئه‌مه بۆته مه‌ترسییه‌كی جددی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه به‌گشتی.
هه‌روه‌ك جموجۆڵی سه‌ربازیی و خواستی سه‌پاندنی هه‌ژموونی توركیا له ناوچه‌كه، ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی نوێ-وه.
له‌خۆبایی بوونی توركیا به‌جۆرێكه كه هه‌م سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه و سیمای وڵاتانی ناوچه‌كه‌شی شێواندووه. فراوانخوازیی ئه‌و وڵاته به‌جۆرێكه كه ده‌یه‌وێت سنووره‌كانی ژێر هه‌ژموونی خۆی بكاته دیفاكتۆ له ناوچه‌كه‌دا.
خه‌ڵكانێكی زۆر له چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌كان له گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی دووله‌ت كردووه، به‌هۆی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیی زۆره‌ملێی ئه‌و وڵاته و خوڵقاندنی پاشه‌گه‌ردانی له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی توركیای كۆن هه‌ر له سه‌رده‌می هۆزه‌كانی ئۆغۆزه‌وه، تا سه‌رهه‌ڵدانی عوسمانییه‌كان، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیا و سنووربه‌زاندنی وڵاتانی پێشووی ناو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، ئه‌وه‌ش به پاڵپێوه‌نانی گه‌لان به‌ره‌و ململانێی خوێناوی له‌نێوان خۆیاندا كه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ دامه‌زراون، ئه‌وه‌ش تایبه‌ت له‌سه‌ر حسابی ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی و نیشتمانی مێژوویی گه‌لی كورد، پایه‌كانی ده‌وڵه‌تییان چه‌سپاند.
توركیا له‌دوای دابڕینی به‌شێك له خاكی رۆژئاوای كوردستان، به سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان، فراوانخوازییه‌كانی گه‌شه پێده‌دات له وڵاتانی پێشووی ژێر هه‌ژموونی خه‌لافه‌تی عوسمانی، له‌لایه‌ك سوود له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بینێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خه‌ون به زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لافه‌ته و جێبه‌جێكردنی په‌یمانی میللی ده‌بینێت.
به‌گوێره‌ی خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كان و پێشبینی بۆ پێشهاته‌كانی ئاینده له‌لایه‌ن شرۆڤه‌كارانی سیاسییه‌وه، حكومه‌تی ئێستای توركیا ده‌یه‌وێت باشووری كوردستانیش بچووك بكاته‌وه و به‌ره‌و دۆخی خنكاندنی ببات، هاوكات، گوێ به هێڵی برۆكسل-ی تایبه‌ت به دیاریكردنی سنووری نێوان عیراق و توركیا نادات كه له‌ساڵی 1926ز، له‌سه‌ر راسپارده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عصبه الامم) به شێوه‌یه‌كی كۆتایی دانی پێدانراوه و بۆخۆشی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه.
له‌گۆڕنانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و ره‌وایه‌تیدانی په‌یمانی لۆزان به سنووره‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌گه‌رچی لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به عیراقه‌وه، كێشه‌ی كوردی به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا برد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره له‌مه‌شدا سیاسه‌تێكی دووفاقی پیاده ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ك خۆی وه‌ك نوێنه‌ری جیهانی ئیسلامی نمایش ده‌كات، له‌كاتێكدا كه گه‌لی كورد سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌ئنی ئیسلام له هه‌وڵی خۆی دوانه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌و په‌یامه‌وه كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه و هه‌وڵی كپكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگێكی ئه‌و گه‌له ده‌دات.
سیاسه‌تی ئه‌نقه‌ره به‌تایبه‌تیش له‌م دواییانه‌ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغاندا و سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌و وڵاته خه‌می یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیای نییه، ئه‌وان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕیان به بوونی كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی یان مه‌سه‌له‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته‌دا نییه.
له‌باره‌ی پرسی كورده‌وه له باكووری كوردستان، له‌دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو خوێنڕشتنه له‌و هه‌موو بێهیواییه‌دا كه له‌كۆتایی ده‌یه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوودا هه‌بوو، به‌ڵام سه‌رۆك مام جه‌لال مه‌به‌ستی بوو كۆتایی به قۆناغی جه‌نگ بهێنێت و هه‌لێكی له‌بار بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا بڕه‌خسێنێت به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی مافی نه‌ته‌وه‌كان و هاوكات كه‌شێكی له‌بارتریش له‌كاروانی برایه‌تی گه‌لان له‌و وڵاته به‌دیبهێنێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه مام جه‌لال به‌رده‌وام هیوای به دۆخه‌كه به‌خشیووه تا ئاشتی و ئارامیی و ئاگربڕ له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌دا به‌دیهێناوه و مێزی گفتوگۆی به تاكه رێگه زانیووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.
هه‌ڵبه‌ته، سه‌رۆك مام جه‌لال كلیلی پرۆسه‌ی ئاشتی و وتوێژی چاره‌سه‌ری لایه‌نی توركی و كوردی بوو كه له‌ئاداری ساڵی 2013دا ده‌ستیپێكرد، په‌یوه‌ست به‌و قۆناغه‌شه‌وه، له‌مانگی ئایاری ساڵی 2015 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تیمێكی 42 كه‌سی له‌كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ له بواری هه‌ڵبژاردن، ره‌وانه‌ی باكوور كرا، مه‌رامی له‌وه‌ش پشتگیرییكردنی بوو له كارنامه‌ی لیستی هه‌ده‌په و سه‌رخستنی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له توركیا.
هاوكات، هاوكارییه‌كی زۆری مادی و مه‌عنه‌ویی كرد به‌تایبه‌تی له رۆژانی بانگه‌شه و چالاكییه‌كانی رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردن، تیمی یه‌كێتیی دابه‌شكرد به‌سه‌ر شاره‌كانی وه‌ك ئاگری، وان، به‌دلیس، ماردین، ئۆرفا، ئامه‌د و باتماندا.
هه‌ڵبه‌ته تیمی یه‌كێتی رۆڵێكی سه‌ره‌كییان بینی له كوڕ و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتییانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ناو خه‌ڵكی توركیادا و هاوكات له روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 5/6/2015-ش له شاری ئامه‌د كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و رێكخه‌رانی هه‌ڵبژاردن بووه‌نه قوربانی، تیمی یه‌كێتی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداراندا دابه‌شكرد.
دیاره هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌پێناوی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان و به‌دیهێنانی ئاشتی و ئارامی بووه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ئامانجی ده‌سته‌به‌ری مافی كورد له چۆارچێوه‌ی خاكی توركیادا.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر كاریگه‌ریی دۆخی ئابووریی و فراوانخوازیی و ده‌ستێوه‌ردانی توركیادا، رووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماردانی به‌رده‌وامی سوپای توركیا بۆته‌وه له ناوچه سنوورییه‌كاندا، به پاساوی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر وایكردووه كه ناجێگیریی سیاسیی باڵ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بكێشێت و باری ئابووریی و دیارده‌ی بێكاری ته‌شه‌نه بكات.
دیاره گوزه‌رانی خـه‌ڵكیش په‌یوه‌سته به‌م بارودۆخانه‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قامی كوردستانیشی گرتۆته‌وه چونكه به‌رده‌وامبوونی ئاماده‌یی سوپای توركیا‌و باڵاده‌ستیی سیاسه‌ته‌كانی له به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك قه‌یران و دۆخی ناهه‌مواری هێناوه‌ته ئاراوه و دۆخی شه‌ڕو پشێویی خوڵقاندووه و لێدوانه چه‌ندباره‌كانی به‌رپرسانی توركیاش به‌تایبه‌تی مه‌ولود چاوش ئۆغڵو-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی ناوچه‌ی سلێمانییه‌وه، مایه‌ی نیگه‌رانین، چونكه هه‌ڵوێستی بێ بنه‌مان و دوورن له راستیییه‌وه.
هاوكات هه‌ڵپه‌ساردنی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیش له ئه‌نقه‌ره، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و ئه‌و بارودۆخه‌یه.
بێگومان به‌رده‌وامبوونی ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستاندا به‌و شێوه زه‌قییه‌ی كه ئێستا ده‌بینرێت و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی و كارتێكرنی له‌سه‌ر پارسه‌نگی هێز له‌باشوور كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی و یه‌كگوتاریی كوردیش هه‌بووه، هه‌ربۆیه ی.ن.ك قوربانییه‌كی تری نیازپاكییه له‌پێناوی چه‌سپاندنی ئاشتی و وه‌لانانی چه‌ك و خستنه‌گه‌ڕی زمانی دیالۆگ و دانوستاندن.